لە کراکۆف، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ناوچە شوێنەوارى و کەلتورییەکان بەسەردەکەنەوە
سەلمان مەرهەم محەمەد فێرخوازى بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵس و پێوەرەکانى ئەو بەرنامەیە کاندید کراوە و، ئێستا بۆ درێژەدان بە کۆرسێکى خوێندن لە پۆڵندایە، گەشتێکى کەلتورى بۆ ناوچە شوێنەوارى و کەلتورییەکان ئەنجامدا.
لە ڕۆژانى شەممە و یەک شەممە ڕێکەوتى (١٩-٢٠/١٠/٢٠٢٤) زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences )، گەشتێکى بۆ سەرجەم فێرخوازانى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵس (Erasmus+) ڕێکخست، لە میانەى گەشتەکەیاندا سەردانی مۆزەخانە نیشتمانییەکانی کراکۆف (national museums of karakov ) و قەڵای دێرینی کراکۆف (The ancient castle) و چەند شوێنێکى دیکەى وشێنەوارى و کەلتورى وڵاتەکەیان کرد و، لە نزیکەوە ئاشناى مێژوى دێرین و کەلتور و پاشماوە کەلەپورییەکانى وڵاتەکە بوون، وەک سەلمان مەرهەم محەمەد باسى کرد، گەشتەکە جگە لەوەى بووە هۆکارێک بۆ ئاشنابون بە مێژوى وڵاتەکە، لەهەمانکاتدا دەرفەتێکى گرنگ بوو بۆ لە نزیکەوە ناسین و ئاشنابون بەو گروپەى فێرخوازان کە لە زانکۆ و وڵاتى جیاوازەوە هاتون و پێکەوە کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان تەواو دەکەین.
سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پەیوەندى بەردەوامدان لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتوەکانى وڵاتان تا لە چوارچێوەى ڕێککەوتنامەى هاوبەش و پرۆگرامە نێودەڵەتیەکان و، بۆ فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستیەکان و ئاڵوگۆڕکردنى فێرخوازان لە پسپۆڕییە جیاکان، فێرخوازان ڕەوانەى وڵاتانى پێشکەوتوو بکات، چونکە هەموو ئەمانەش دەبنە دەسکەوتى گرنگى زانستى بۆ فێرخوازان، کە بەهۆیەوە ئەزمونێکى نوێ سەرخانى تواناکانیان دەکەن و، لە داهاتودا بەرهەمەکەى دەچننەوە.