لە کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی جیهان-هەولێر باس لەوە کرا چۆن دەرەفتى گەنجى لەدەست نەدرێ
بە ئامانجى هۆشیارکردنەوەى توێژى فێرخوازان و، گرنگیدان بە کاتەکانیان، لە زانکۆى جیهان-هەولێر باس لەوە کرا چۆن گەنجان دەرفەتى تەمەنى گەنجێتى لە دەست نەدەن
لە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتی (١٣/١١/٢٠٢٤) کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى (VIP)ى زانکۆ هەستا سیمینارێکى بە ناونیشانی (چۆن دەرفەتی گەنجی لەدەست نەدەین) بۆ نوسەر و ڕاهێنەری خود مامۆستا (کوردستان ڕەسول) پێشکەش کرد، لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا؛ مامۆستا کوردستان باسی لە گرنگی تەمەنى گەنج و پایەى گەنج لە کۆمەڵگە کرد، بۆ ئەوەش بەهێنانەوەى چەندین بەڵگە تواناى گەنجى لە پێشخستن و پەرەپێدانى کۆمەڵگە لە بوارە جیاکان بۆ ئامادەبوان شیکردەوە، بۆ ئەوەش هانى فێرخوازانیدا سوود لە کات و تواناکانیان وەربگرن بۆ بەهێزکردنى کارامەییەکانیان تا لە داهاتودا بتوانن بەپێى پسپۆڕییەکانیان لە کۆمەڵگەدا خزمەت و داهێنان بکەن.
لە بەشى کۆتایی بابەتەکەدا، فێرخوازان و گەنجانى بەشداربووى سمینارەکە گفتوگۆیەکى هەمەلایەنیان لەگەڵ نوسەر و ڕاهێنەری خود مامۆستا (کوردستان ڕەسول) کرد و، چەندین بابەتى هەستیاریان وروژاند.