لە کۆنفرانسى پڕۆژە نایابەکانى فێرخوازاندا، چەند توێژینەوەیەکى بوارى تەندروستى و دەرمانسازى پێشکەش کران
لە یەکەمین دانیشتنى حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پرۆژە نایابەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٥) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو، پێنچ توێژینەوەى زانستى لە بوارەکانى تەندروستى و دەرمانسازى پێشکەش کران.
لەو دانیشتنەدا، کە بەناونیشانی “پردکردنی دەستنیشانکردن، دەرمانسازی و، بەڕێوەبردنی نەخۆشییە تووشبووەکان.” بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆرى یاریدەدەری دکتۆر شەیما خەمیس مستەفا و، مامۆستاى یاریدەر باهۆز هیمداد مەجید بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە بە پێشکەشکردنى توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەری میدیای کۆنتراست لەسەر کارکردنی گورچیلە لە نەخۆشانی ئەنجیۆگرامی تاجی سی تی (the Influence of Contrast Media on Renal Function in Patients Undergoing CT Coronary Angiogram) دەستیپێکرد، کە لەلایەن هاوی مەجید و تیمەکەیەوە پێشکەشکرا. توێژینەوەکە تیشکی خستە سەر کاریگەرییە بەرچاوەکانی بۆ سەلامەتی وێنەگرتنی دەستنیشانکردن و تەندروستی گورچیلە.
دوابەدوای ئەمە، تیمێکی فرە پسپۆڕیی توێژینەوەکەیان لەبارەى کاریگەری تەواوکەری تێکەڵاوی ئەشواگاندە، کورکومین و چای سەوز لەسەر گۆڕانکارییەکانی خوێن لە شێرپەنجەی خوێنی بەنزین لە مشکی ئەلبینۆدا (The Combined Supplementary Impact of Ashwagandha, Curcumin, and Green Tea on Hematological Alterations in Benzene-Induced Leukemia in Albino Rats) خستەڕوو، ئەم توێژینەوەیە لەلایەن دکتۆر عەبدولحەلیم سەرپەرشتى کرا و، لەلایەن گروپێک لە فێرخوازان ئامادەکرابوو، هەرچى توێژینەوەى سێیەم بوو، تایبەت بوو بە تێکەڵەکانی نێوان مێرۆپینم و مادەکانی تر دژی هەندێک بەکتریا نەخۆشخوازەکان کرد (the Combinations Between Meropenem and Other Substances Against Some Pathogenic Bacteria) لەلایەن فێرخوازانى ئامادەکرا پێشکەش کرا، فێرخوازان لە توێژینەوەکەیاندا جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی ستراتیژی نوێ کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیندەوەرە بەرگریکارەکانی فرە دەرمان.
هەروەها لە توێژینەوەیەکى دیکەدا کە تایبەت بوو بە هۆکارەکانی هەوکردنی بۆری میز و شێوازەکانی ئامادەیی دژە میکرۆبیان (Causative Agents of Community-Acquired Urinary Tract Infections (UTIs) and their Antimicrobial Susceptibility Patterns)، فێرخوازان ئاماژەیان بە ڕەوتە ناوچەییە سەرەکییەکان کرد لە بەرگریکردن لە ماددە نەخۆشخوازەکان، هاوکات لە کۆتایدا پێشنیازەکانیان بۆ پرۆتۆکۆڵەکانی چارەسەری خستەڕوو، لە دواین توێژینەوەدا، کە تەرخان کربوو بۆ چالاکی دژە بەکتریای هەندێک لە فڵچەکان لە نیشانە بازرگانییە جیاوازەکانەوە (the Antibacterial Activity of Some Mouthwashes from Different Trademarks)، تیایدا فێرخوازان بە شێوەیەکى زانستى بەراورد و هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرهەمە بازرگانییەکانی پاکوخاوێنی دەم و ددان کرد.
دانیشتنەکە بە گفتوگۆیەکى کراوەى نێوان فێرخوازان و ئامادەبوان و، وەرگرتنى سەرەنج و بۆچون و پرسیارى ئامادەبوان سەبارەت بە ناوەڕۆک و ئەنجامى توێژینەوەکان زیاتر دەوڵەمەند کرا.