لە کۆڵیژی دەرمانسازی خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو
لە رێکەوتی ١٦/١١/٢٠٢٤ کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی جیهان-هەولێر بە هەمامەنگی ڕێخراوی پزیشکی (Med Hand) خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم و سێیەمی کۆلێژەکە کردەوە .
لەو خولەدا، کە ماوەى یەک ڕۆژ بەردەوام بووە و، لە هۆڵى (VIP) زانکۆ و تاقیگە زانستیەکان بەڕێوەچوو، هەریەک لە دکتۆر محمد ئایدن عەباس ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی و باهۆز ئەرگۆشی سەرۆکی ڕێکخراوی Med Hand ئامادەیبوون، بەشێوەیەکى تیورى و پراکتیکى ڕاهێنان بە فێرخوازان کرا.
لە بوارى تیۆریدا لەلایەن مامۆستاى ڕاهێنەر، فێرخوازان ئاشناى بنەما سەرەکیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی کران، لەگەڵ پێدانى زانیارى گرنگ لەبارەى ئەو ڕیکارەکان کە دەتواندرێت لە بارودۆخی نائاسایی لە بوارى فریاگوزارى سەرەتایی بگرێتەبەر، پاشان فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکی لە تاقیگەکانى زانکۆ ڕاهێنانیان پێکرا تا بتوانن لە بارودۆخە جۆراوجۆرەکاندا بتوانن وەڵامدانەوەی خێرا بۆ بارودۆخە مەترسیدارەکان بدەنەوە.
ئەم چالاکیە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆى جیهان-هەولێر دێ بۆ بەرەوپێش بردنی تواناکانی فێرخوازان و، ئامادەکردنیان بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئاستەنگیە پێشەییەکان بە شێوەیەک ڕۆڵیان هەبێ لە بەرەوپێشچونی کەرتی تەندروستی و چارەسەرکردنى چارەخوازان.