لە یاریگەی زانکۆی جیهان – هەولێر، یاریەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى بەشى کارگێڕى گشتی و فێرخوازانى پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتى (20/4/2025)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکی دۆستانەى تێنسی سەر مێزی لە یاریگەی داخراوى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ هەریەک لە تیپەکانى فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، تیپى فێرخوازانى پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت ڕێکخست.
تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێری گشتی لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر سەرپەشتى دەکرا، هەروەک تیپی فێرخوازانى تێنسی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر هۆگر محەمەد قادر سەرپەرشتى دەکران، لە میانەى بەڕێوەچوونى یاریەکەدا هەردوو تیپ لە نێو جۆش و خرۆش و هاندانى هاندەرانیاندا توانا و لێهاتویی خۆیان پیشاندا و چەندین هێرشی جیایان کردە سەر یەکتر.یاریەکە جگە لەوەى بووە هۆى بەسەربردنى کاتێکى خۆش، لەهەمان کاتدا جۆرێک پەیوەندى لە نێوان فێرخوازانى هەردوو دامەزراوە زانستیەکەدا دروستکرد.
لە کۆتایی یارییەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محەمەد قادر) دیارى بەسەر هەردوو تیپەکەدا دابەشکرد و، پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە فێرخوازانى هەردوو تیپەکەدا کرد، کە توانیان بە ڕوحێکى وەرزشى یاریەکە بەڕێوەبەرن.