مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ئوردون بەشدارى خولێکى پەرەپێدانى تواناکان دەکەن
- Categories بەشى مایکرۆبـایـۆلۆجی پزیشکی, بەشی زمانی ئینگلیزی, بەشی یاسا, زانستی كۆمپیوتەر, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تهمموز 27, 2021
لە بەردەوامى کار و پڕۆژە بەردەوامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ پەرەپێدانى زیاترى تواناى مامۆستایان وفەرمانبەرانى زانکۆ، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەئوردون بەشدارى خولێک دەکەن.
ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتى (٦/٧/٢٠٢١) شاندێکی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە کۆلێژی زانکۆی تەکنیکی لومینۆس لە عەممانی ئوردون بەشداریان لە خولێکى ڕاهێنان کرد، خولەکە تایبەت بوو بە “پێشخستنی بواری خوێندن و ئەگەرەکانی دامەزراندن بۆ لاوان لە عێراق لە ڕێگەی پەروەردەی تێکەڵ و گریمانەیی”.
لەو خولەدا کە، ماوەى حەوت ڕۆژى خایاند، ئامانج لە کردنەوەى پەرەپێدانی توانای مامۆستایان بوو بۆ دیزاینکردن و گەیاندن و ئاسانکاری لە بوارى پەروەردەى تێکەڵ و گریمانەیی و چۆنیەتى پەیوەستنکردنى بە بازاڕی کارەوە، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای فێرکردنی هاوچەرخ و میتۆد و کارامەیی نوێ، هەروەک زیادکردنی توانای دەستەی کارگێڕی بۆ لێکنزیکردنەوەى خاوەنکارەکان لەگەڵ دەرچوان ئامانجێکى دیکەى خولەکە بوو.
ئەو خولە لەلایەن زانکۆی (ماستریخت)ى هۆڵەندى بەڕێوەچوو، ڕێکخراوی (نوفیچ) هۆڵەندی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی پەروەردە سپۆنسەری دەکرد، لە بنەڕەتدا ئەو خولە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکى فروان دێ، کە لەیەکی ئەیلولی ساڵى (2020)ەوە دەستیپێکرد و لە (31)ی ئازاری (2022) تەواو دەبێت.
لە ماوەى ڕابردوشدا چەندین وۆرکشۆپی ئۆنلاین و خولی ڕاهێنانى ناو کەمپەس تەواو بەبەشدارى ژمارەیەکلە مامۆستایانى زانکۆکانى ( زانکۆی جیهان – هەولێر ، کۆلێژی زانکۆی ئەلمەنصور، زانکۆی فەلوجە ) بەڕێوەچوون. جگە لە ئامانجە گشتیەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و زانکۆی تەکنیکی لۆمینۆس یەکێکە لە ئامانجە تایبەتەکانى زانکۆى جیهان.