
مامۆستایەکى زانکۆى جیهان وەک کەسایەتیەکى کاریگەر دەستنیشانکرا
بەهۆى ئەو بەهرە و توانا و لێهاتوویەى لە بوارى تەکنەلۆجیا هەیەتى، مامۆستا غەسان عمانوئێل سەليم قس مروكي لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لەلایەن گۆڤارێکى عێراقى وەک کەسایەتیەکى کاریگەر دەستنیشانکرا.
مامۆستا غەسان عەمانوئێل لەگەڵ ئەوەى هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە، لەهەمانکاتدا یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتوانا و لێهاتووەکان لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان و، خاوەن چەندین بڕوانامەى نێودەوڵەتییە.
لەبەرامبەر ئەو کار و بیرۆکە و پڕۆژە زانستیە تەکنەلۆجیە گرنگانەى پێشکەشى دەکات، لەلایەن گڤارى (طموح) بۆ تەکنیکى زانیارییەکان وەک کەسایەتییەکى کاریگەر دەستنیشانکرا.
دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنى ئەو مامۆستایەى زانکۆى جیهان لەلایەن گۆڤارى (طموح) لە چوارچێوەى کۆمەڵێک پێوەرى زانستى و هەڵسەنگاندنى بەرهەم و توانا و لێهاتووى ئەو کەسانەیە، کە ساڵانە بەرهەمەکانیان لە بوارى تەکنەلۆژیا و تەکنیکى زانیارى پێشکەش بەکۆمەڵگەى عێراقى دەکەن.