مامۆستایەکی زانکۆی جیهان -هەولێر بڕوانامەی پۆست دکتۆرای لە ئەندازیاریی زانیاری و سۆفتوێرى بەدەستهێنا
دکتۆر ئیحسان حوسێن عەبدولقادر، کە مامۆستایە لە بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی زانکۆی جیهان- هەولێر، بڕوانامەیەکی پۆست دکتۆرای لە پسپۆڕى لە ئەندازیاریی زانیاری و سۆفتوێر بەدەستهێنا.
ناوەڕۆکى توێژینەوەکەى تایبەت بوو بە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى پرۆژەیەکی تایبەت بە پشکنین و ڕێگریکردن لە SDN/NFV بەتۆڕی 5G/B5G، ئەوەش بەناو ژینگەی هەوردا بە بەکارهێنانی میکانیزمەکانی بەرگری لەسەر بنەمای ئای Blockchain بەرەو تۆڕێکی سەرەکی بەهێز و پارێزراو لە 6G
دکتۆر ئیحسان حوسێن عەبدولقادر ڕونیکردەوە توێژینەوەکەى لە تاقیگەی ئاسایشی سایبەر، کۆلێجى زانیاری و ئەندازیاری سۆفتوێر لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای ئەلەکترۆنی چین، کۆپز، بەسەرکەتوویی ئەنجامدا و، بڕوانامەکەى بەدەستهێنا.
لە بەرامبەر بەدەستهێنانى بڕوانامەى پۆست دکتۆرا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی و دەستخۆشى لە دکتۆر ئیحسان حوسێن عەبدولقادر کرد و، هیواى خواست ئەو زانستەى لە میانەى توێژینەوەکە و ئەزمونى ئەکادیمى بەدەستیهێناوە بکاتە خزمەت فێرخوازان و کۆمەڵگە و مرۆڤایەتى بەگشتى.