
بەشی زانستی کۆمپیوتەر پرۆگرامى خوێندنی نوێ دەکاتەوە
بەئامانجى نوێکردنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن، بەشێوەیەک بگونجێن لەگەڵ پێداویستییەکانى ئەمڕۆى بازارى کوردستان، سەرۆکایەتى بەشى زانستى کۆمپیوتەر کۆبونەوەیەکى فراوانى ئەنجامدا.
لەو کۆبونەوەیەدا، کە لە ڕێکەوتى (١/٩/٢٠٢٠) بەبەشدارى سەرجەم مامۆستایان و ستافى زانستى بەش بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى کۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەربارەی پرۆگرامەکانى خوێندنى بەکالۆریۆس کرا، بەتایبەت چۆنیەتى نوێکردنەوەى پرۆگرامەکانى بەش بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١)، هەروەک هەڵسەنگاندن بۆ لایەنە جیاکانى ئەو بابەتانەش کرا، کە ماوەى چەند ساڵێکە لە بەشەکە پەیڕەو دەکرێ.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لەسەر گۆڕینی بەرنامەی خوێندنی بەشى کۆمپیوتەر کردەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو کارامەییانەی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە بازاڕی کاردا، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک خاڵ پێشنیازکران.
تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر چۆنیەتى گونجاندنی وانەکان لەگەڵ ئەو بوارانەیە کە لە قۆناغەکانی خوێندنی باڵا, توێژینەوەی زۆری لەبارەوە دەکرێت.