
هۆشیارى سەلامەتى پیشەیی لەکاتى ئاگرکەوتنەوە لە سمینارێکى گرنگدا
بۆ هوشیاریکردنه‌وه و ئاشنابوون به‌سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و، چۆنیەتی مامه‌ڵەکردن له کاتی ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە و به‌رپرسیارییەتی به‌رگری شارستانی لەو دۆخە لەناکاوانەدا سمینارێکى هۆشیارى بەرگرى شارستانى پێشکەشکرا.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٦/١/٢٠٢١) به‌شی ژمیریاری لە زانکوی جیهان _ هه‌ولیر سمینارێکى هۆشیاری لەدهربارهی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بۆ مامۆستایانى بەشەکە ڕێکخست.
لەمیانەى سمینارەکەیدا، کە له هولی ئه‌کادیمی زانکۆى جیهان- هەولێر له‌لایەن فه‌رمانبه‌ری به‌رگری شارستانی (محه‌مه‌د عه‌بدولڵا) پیشکه‌شکرا، کە لەهەمان کاتدا فێرخوازى به‌شی ژمیریاری ئێوارانە لە زانکوی جیهان _ هه‌ولێر .
لە سمینارەکەیدا بەوردى باسى له جۆره‌کانی ئەو که‌ره‌سته و کەلوپەلانە کرد، که ده‌بنه هۆی تەشەنەسەندنى ئاگر وه‌ک مه‌وادی ڕه‌ق و شل و گازی، وتیشى بەشێکى دیکە لە هۆیه‌کانی دروستبون و تەشەنەسەندنى ئاگر دەگەڕێتەوە بۆ کارەبا، تیشک، لێکخشتاندن و چەندین هۆکارى دیکە لەوانەش گڕگرتنى سۆپا.
له کوتایى بابەتەکەیدا (محەمەد عەبدوڵڵا) باسى لەو ڕێوشوێن و میکانزمە جۆراوجۆرانە کرد، کە دەبنە هۆى مامەڵەیەکى تەندروست بۆ هه‌ڵسوکه‌وتکردن لەگەڵ جۆرەکانى ئاگر، لەهەمان کاتدا ڕونکردنەوەى زیاترى لەبارەى جوره‌کانی ئامێری ئاگرکوژینه‌وه پێشکەش بەمامۆستایان و فەرمانبەرانى ئامادەبوو کرد، گرنگى هەریەک لەو جۆرانەشى بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
له کوتاییدا لەلایەن ئامادەبووانەوە چه‌ندین پرسیار لەبارەى چۆنیەتى خۆپارێزى و مامەڵەکردن لە دۆخە جیاوازەکانى ئاگرکەوتنەوە ئاراستەى (محەمەد عەبدوڵلا) کرا، ئەوەش بەشێوەیەکى زانستى وەڵامى سەرجەم پرسیار و سەرەنج وتێبینیەکانى دایەوە.