هەریەک لە تیپى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن و بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ بەسەر بەرانبەرەکانیان سەرکەوتنیان تۆمار کرد
لە یەکەم یاریی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیتۆپی پێ نێوان فێرخوازانى بەشە زانستییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێت، دوو یاری لە نێوان چوار تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکان بەڕێوەچوو.
لەو یارییانەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٦/١/٢٠٢٥) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، یارى یەکەمی قۆناغی دووەم لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بەرانبەر تیپی فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو، لە ئەنجامى یارییەکەدا، تیپی فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن توانیان بە تۆمارکردنى چوار گۆڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ کۆتایی بەیارییەکە بهێنن و لە تیپى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ببنەوە.
پاشان یاری دووەم لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ و، تیپی فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەڕێوەچوو، لەو یارییەشدا تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ بە تۆمارکردنى شەش گۆڵ بەرانبەر بە هیچ سەرکەوتن تۆمار بکەن و لە تیپى فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ببنەوە.
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەچاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان ـ هەولێر پاڵەوانێتی جۆراوجۆر بۆ یارییە جیاوازەکان لە نێوان فێرخوازانی بەشە زانستییەکانی زانکۆ ڕێکدەخات، بەڕێوەچوونى پاڵەوانێتى تۆپى پێ یەکێکە لە پاڵەوانێتیە گرنگەکان کە فێرخوازان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن، بۆ ئەمساڵیش (٢١) تیپى جیاواز کە نوێنەرایەتى (٢١) بەشى زانستى دەکەن بەشداریان لە پاڵەوانێتیەکەدا کردوە.