وۆركشۆپێك لەسەر Google Scholar Citation”” لە زانكۆی كاسۆلیكی
رۆژی چوارشەممە 8/5/2019 مامۆستا دینا عەزیز محمد لە بەشی زانستە دارایی و بانكیەكان بەشداریكرد لە وۆركشۆپێكی تایبەت بە گۆگڵ سایتەیشن لە زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر . لەم وۆركشۆپەدا تیشك خرایە سەر چۆنیەتی كردنەوەی ئەكاونت لەسەر “Google Scholar” و ” Research Gate” كە دوو سایتی گرنگن لە رووی بڵاوكردنەوەی توێژینەوە زانستیەكان و بەردەوامیبوون لەگەڵ توێژەراندا لەسەر ئاستی جیهان و بەشداریكردنی كارایانە لەپێناو بەهێز كردنی پۆلێنی جیهانی زانكۆكان