
وۆرك شۆپێكى هاوبه‌شى هه‌ردوو به‌شى راگه‌یاندن و وه‌رگێڕان له‌سه‌ر گرنگى وه‌رگێڕان له راگه‌یاندنى كوردیدا
هه‌ردوو به‌شى راگه‌یاندن و وه‌رگێڕان له كۆلێژى ئاداب و هونه‌ره‌كان له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى وۆرك شۆپێك له هۆڵى ئه‌كادیمیاى جیهان له رۆژانى چوارشه‌م و پێنج شه‌ممه‌ى 19-20/12/2017 . وۆرك شۆپه‌كه ده‌رباره‌ى گرنگى وه‌رگێڕان بوو له راگه‌یاندنى كوردیدا و ئه‌و گرفته ته‌كنیكى و تهكنهلۆژیانهى وه‌رگێڕان له ئینگلیزى بۆ كوردى و به پێچه‌وانه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت . ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى مامۆستایان و قوتابیانى هه‌ردوو به‌ش ئاماده‌ى وۆرك شۆپه‌كه بوون و بڕوانامه‌ى به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربووان و وانه‌بێژان دابه‌ش كرا .