وۆرك شۆپێك بۆ پەرەدان بە پڕۆگرامی خوێندنی بەكەلۆریۆس
هەردوو بەشی ئینگلیزی و وەرگێڕان وە بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەردوو بەش رۆژی 1 و 3 / نیسانی 2019 هەڵسان بە كردنەوەی وۆرك شۆپێك بە ناونیشانی :
Developing Pragmatic BA Programs for Translation and English Departments ”
لەم وۆركشۆپەدا تیشك خرایە سەر چەند بابەتێكی گرنگ لەوانە چۆنیەتی پەرەدان بە پڕۆگرامی خوێندنی بەكەلۆریۆس بە پەیڕەو كردنی سیستمی بۆڵۆنیای ئەوروپی و شێوازی كاراكردنی كە بڕیار وایە لە زانكۆكانی كوردستان پەیڕەو بكرێت و كارایانە كاری لەسەر بكرێت بەشێوەیەك كە لەگەڵ بەرژەوەندی قوتابیان دابێت . ئەمە و بەشداری كارایای مامۆستایانی هەردوو بەش رۆڵی گرنگی هەبوو لە بەڕێوەبردن و سەرخستنی وۆركشۆپەكە