وۆرکشۆپێکى فێرخوازى لە پەڕاوێزى چوارەمین کۆنفرانسى بایۆلۆجى و زانستە تەندروستیەکان بەڕێوەچوو
لە پەراوێزى چوارەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى بایۆلۆجى و زانستە تەندروستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکى فێرخوازان بەڕێوەچوو.
لەماوەى ڕۆژانى (٢٨ و ٢٩/٣/٢٠٢٢) و لە چوارچێوەى ئەو کۆنفرانسەدا، فێرخوازانى بەشەکانى تەندروستى کۆمەڵ و زانستى تاقیگەى پزیشکى بەشداریان لە وۆرکشۆپێکى زانستیدا کرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا، فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینى پزیشکی (خوێن، شەکرە، جۆرى خوێن و ئەرکەکانى کورچیلە) بۆ بەشداربوان و میوانانى چوارەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى بایۆلۆجى و زانستە تەندروستیەکان ئەنجامدا.
فێرخوازانى هەردوو بەش بەسود وەرگرتن لە ڕاهێنانەکانیان لە تاقیگەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاشنایى چۆنیەتى ئەو جۆرە پشکنینانە کراون، ئەوەش بەسود وەرگرتن لە شێوازی بەکارهێنانی ئامێرە مۆدێرنەکان بۆ دۆزینەوەی دەمارە قوڵەکانی ژێر پێست.