وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
بەبۆنەى بوون بەئەندام لە کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (IAU) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکاتز
لەو بارەیەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە (8213)، کە لە ڕێکەوتى (8/5/2013) بە ئیمزاى پڕۆفیسۆر دکتۆر محمد حسین سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى ئاراستەى نوسینگەى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێری کردوە، دەستخۆشى و پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، ” سەبارەت بەئەندامبونى زانکۆکەتان کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (IAU) پێرۆزبایی وەزارەتمان بەبەڕێزتان ڕادەگەێنین، هیوادارین زانکۆتان لە هەوڵەکانى بەردەوام بێت بەمەبەستى دەرخستن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆتان لەسەر ئاستى نێوخۆییى و نێودەوڵەتى”.
کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (International Association of Universities) لە ڕێکەوتى (١٧/٤/٢٠٢٣) بە ئیمزاى هیلیگێ ڤانت لاند (Hilligje van’t Land) سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان بڕوانامەى ئەندامبوونى پێشکەش بەپڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، وەک لە بڕوانامەکەدا هاتووە (لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە زانکۆی جیهان-هەولێر، عێراق ئەندامێکی تەواو و چالاکە لە کۆمەڵەى نێودەوڵەتی زانکۆکان).