
وەزارەتى خوێندنى باڵا پرسەنامەیەک ئاراستەى سەرۆکى زانکۆى جیهان – هەولێر دەکات
بۆ کۆچى دوایی براکەیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەنامەیەکى ئاراستەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد,، ئەمەى خوارەوە دەقى پرسەنامەیەکە:
بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر د. ئەمجەد صابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان – هەولێر
دڵگران و خەمبار بوین بە گیان لە دەستدانى برا گەورەى بەڕێزتان (بەهجەت صابر دەلۆ) کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین، لە خواى گەورە داواکارین گیانى کۆچکردو بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبرو دڵنەوایش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله وإنا الیە راجعون
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
٢٥/٢/٢٠٢١