يارييەکانى خولى تۆپى سەرمێز بەردەوامى هەیە
لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى سەرمێز، کە بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان – هەولێر دەستیپێکردووە، لە یاریگەى داخراوى زانکۆ چەند یارییەکى دیکە لە نێوان فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆ بەڕێوەچوون.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢١) یارى سێیەم لە نێوان یاریزانانى (جوتیار عەبدوڵلا) و، (سەردار تەیب) فێرخوازى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوون، یاریەکە بە بردنەوەى یاریزان (سەردار تەیب) کۆتایی هات.
لە یارى چوارەمدا، کە لە نێوان یاریزان (لێزان حەسیب) فێرخواز لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر و، یاریزان (یاسر محەمەد) فێرخواز لە بەشى زمانى ئینگلیزى بەڕێوەچوو، یارییەکە بەبردنەوەى دوو گێم بەرامبەر بەهیچ لە قازانجى یاریزان (یاسر محەمەد) کۆتایى هات.
هەرچى یارى پێنجەم بوو، لە نێوان یاریزان (سەردار تەیب) فێرخواز لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و، یاریزان (بەشار خدر) فێرخوازى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، لەو یاریەشدا یاریزان (سەردار تەیب) توانى سەرکەوتنێکى دیکە بۆ خۆىى و بەشەکەى تۆمار بکات.