يەكەي خانەى گيانەوەران بۆ توێژينەوەى زانستى لەزانكۆى جيهان-هەولێر کرایەوە
لە چوارچێوەى گرنگيدانى زانكۆى جيهان – هەولێر بەتوێژينەوەى زانستى، يەكەي خانەى گيانەوەران (Animal House Unit)بۆ توێژينەوەى زانستى لە بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر كرايەوە.
لەم يەكەيەدا چەندين گيانەوەرى تاقيگەي دانراون، كە مامۆستايان و فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بۆ توێژينەوەكانيان بەكاريان دەهێنن.
هەر لەگەڵ کردنەوەى ئەم یەکەیدا، ژمارەیەک لە فێرخوازانى خوێندنى باڵا و بەتایبەت ماستەر لە زانكۆكانى هەرێمى کوردستان توێژينەوەكانيان لەم يەكەيە دەستپێكرد، هەر بۆ ئەو مەبەستە پڕۆفيسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سەرۆكى زانكۆى جیهان-هەولێر، ئامادەيى خۆي نيشاندا بۆ هەموو هاوكاريەك و هەماهەنگيەك لەگەڵ زانكۆكان و توێژەرەكانیان بۆ زياتر پێشخستنى بزوتنەوەى توێژينەوەى زانستى لە هەرێمى كوردستان.