كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن :
1. زانكۆى جیهان خوێندنێكى كوالێتى به‌رز و تێچوویه‌كى گونجاو له هه‌ولێر ، كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره گهشهسهندوهكانى عێڕاق .
2 . زانكۆى جیهان بڕوانامه له چه‌ند بوارێكى جیاوازى ئه‌كادیمى .
3. زانكۆى جیهان له كه‌شێكى ئارام و دۆستانه‌دا كار ده‌كات ، یه‌كێك له نه‌ریته به‌ناوبانگه‌كانى دانیشتوانى هه‌ولێر بریتیه له پێشوازى كردن له قوتابیانى ووڵاتان و شاره‌كانى تر
4. زانكۆى جیهان ژیانێكى زانكۆیى گونجاو له كه‌شێكى ئارام و شادى دا بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م ده‌كات .
1. به‌ده‌ستهێنانى لێهاتوویى و كارامه‌یى تواناسازى بۆ ده‌ست كردن به پڕۆژه بازرگانیه تایبه‌ته‌كه‌م .
2. ده‌سكه‌وتنى زانستى بازرگانى بۆ به‌شداریكردن له باشكردن و گه‌شه‌كردنى كاره‌كان یان پڕۆژه‌كانى خانه‌واده‌كه‌م .
3. له چوارچێوه‌ى پسپۆڕیهتى ئه‌م به‌شه‌دا كۆمه‌ڵێكى فراوان له هه‌لى كار بڕه‌خسێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى چیشهى جۆراوجۆرى شیاو و وه‌شاوه .
4. كاركردن وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكى پسپۆڕ له رێكخراوه ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى .
زۆر بوارى ئه‌كادیمى هه‌ن كه ده‌بنه هۆى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى بهكهلۆریۆس وه‌ك : یاسا ، ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى ، زمانى ئینگلیزى ، زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر ، ئه‌ندازیارى گه‌یاندن، زانستى زیندهناسى ، كارگێڕى كاره‌كان ، ژمێریارى ، دارایى و بانك ، په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ...... وهه‌ڵبژاردن ئاره‌زووى تۆیه .
به گشتى ، كۆرسه‌كانى خوێندن به زمانى ئینگلیزى پێشكه‌ش ده‌كرێن ، به‌ڵام بابه‌ته یاساییه‌كان به گشتى به زمانى عه‌ره‌بى پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ زمانى ئینگلیزى .
ده‌سته‌ى فێركارى له زانكۆى جیهان له ده‌سته بژێرهكانى فێركارهكانى مامۆستایانن ، ئه‌وان خاوه‌ن لێهاتوویى و توانایه‌كى به‌رزن و ئه‌زموونى زۆریان له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێڕاق به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش به‌رپرسن له فهراههمكردنى خزمه‌تگوزارى ووتنه‌وه‌ى وانه‌یه‌كى نایاب بۆ قوتابیان .
قوتابیانى خاوه‌ن ئه‌داى ئه‌كادیمى به‌رز ، پاداشتى خوێندنیان پێ ده‌درێت له شێوه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى رسومات و داشكان كردن بۆیان.
به‌ڵى هه‌یه ، زانكۆى جیهان هه‌ندێك وانه‌بێژى بیانى وانه‌ى تێدا ده‌ڵێنه‌وه وه‌ك (ئه‌مریكا ، یۆنان ، به‌ریتانیا ، هیند ، پاكستان ، ئه‌رده‌ن ، لیبیا ، .... هند ).
زانكۆى جیهان به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه په‌ره بهرێكهوتننامه ئه‌كادیمیه‌كانى خۆى بدات به‌مه‌به‌ستى هاریكاریكردن و ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆ ناودار و پێشكه‌وتوه‌كانى جیهان ، و زانیارى ده‌رباره‌ى ئه‌م هاوكاریانه له نووسینگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له باڵه‌خانه‌ى ژماره (4 ، 5) ده‌ست ده‌كه‌وێت .
هه‌ردوو نووسینگه‌ى تۆمار و وه‌رگرتن له باڵه‌خانه‌ى نوێى ته‌نیشت ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى زانكۆیه. بانكى جیهانیش هه‌ر له‌هه‌مان باڵه‌خانه‌یه .
له باڵه‌خانه ژماره 5 ه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندى حه‌ره‌مى زانكۆ و به باڵه‌خانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ ناسراوه ، و نووسینگه‌كانى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران و سه‌رۆكى زانكۆ له نهۆمى چواره‌مدایه .
كتێبخانهى زانكۆ له نهۆمى زه‌مینى باڵه‌خانه‌ى ژماره 2 ى (به‌شى كاروبارى یاسایى)دایه . قوتابیان ده‌توانن كتێب بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به شێوه‌ى خواستن وه‌ربگرن ، هه‌روه‌ها له‌م كتێبخانه‌یه‌دا هۆڵێكى فراوان هه‌یه كه بوارێك و كه‌شێكى باشى فه‌راهه‌م كردوه بۆ قوتابیان له‌گه‌ڵ بوونى ژوورى كۆمپیوته‌ر و خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى بێبه‌رامبه‌ر .
چه‌ندین تاقیگه‌ى كۆمپیوته‌رى بێ به‌رامبه‌ر هه‌یه كه قوتابیان ده‌توانن به‌كارى بهێنن له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتى بێبه‌رامبه‌ر . بۆ زانیارى زیاتر ده‌توانیت پرسیار له سكرتێرى به‌شه‌كه‌ت یان ئه‌میندارى كتێبخانه بكه‌یت .
دوو چێشتخانه‌ى گه‌وره و فراوان هه‌ن بۆ نانخواردن له ناو حه‌ره‌مى زانكۆدا ، چێشتخانه‌ى سه‌ره‌كى ده‌كه‌وێته پشت باڵه‌خانه‌ى ژماره 1 (زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر) ، هه‌رچى چێشتخانه‌و قاوه‌خانه‌ى ئاسووده‌ش كه دووهه‌میانه له باڵه‌خانه‌ى ژماره 6 ى (كارگێڕى كاره‌كان) . هه‌ردوو چێشتخانه كۆمه‌ڵێك خواردنى جۆراوجۆر له خواردنى وو‌ڵاتى خۆمان و جیهانى پێشكه‌ش به قوتابیان ده‌كه‌ن .
دوو ژوور كه یه‌كیان بۆ پیاوان و ئه‌وه‌ى تر بۆ ئافره‌تان ته‌رخان كراوه بۆ نوێژ خوێندن . ئه‌م شوێنه تایبه‌ته ده‌كه‌وێته دواوه‌ى چێشتخانه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى زانكۆ .
هه‌ر وه‌رزێك دوو تاقیكردنه‌وه‌ى تیایه كه یه‌كێكیان ناوه‌ندین و ئه‌وه‌ى تریان كۆتایى . تاقیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى له‌سه‌ر 40 % ى كۆنمره‌ى گشتیه و تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتاییش له‌سه‌ر 60 % نمره‌ى گشتیه به‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه له‌سه‌ر 100 % ده‌بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنى تاقیكردنه‌وه‌كانیش به نووسین ده‌درێت به قوتابى واته له PASS بۆ EXCELLENTده‌بێت به گوێره‌ى ئه‌و نمرهیهى كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ههڵسهنگاندنانهیه و قوتابى به‌ده‌ستى دێنێت .
فێڵ كردن و نه‌بوونى ئه‌مانه‌تى زانستى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هۆكارى سزادانه . ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ده‌نوێنن ، زانكۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه كه له‌خوێندن بێبه‌شیان بكات و له زانكۆ ده‌ریان بكات .
سه‌رۆكى به‌ش ، كه‌سى به‌رپرسه له راوێژكردن ده‌رباره‌ى پڕۆگرامى خوێندن ، و له كاتى پێویستدا ده‌توانیت داواى مۆڵه‌تى بینینى سه‌رۆك به‌ش بكه‌یت .
به‌ڵێ .پێویسته له‌سه‌ر قوتابى له كاتى دیاریكراودا له هۆڵى خوێندن ئاماده بێت ، وه كار به مۆبایله‌كه‌ى نه‌كات و كتێب و سه‌رچاوه‌ى پێویست له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێت .
ئه‌گه‌ر پێویستیت به سه‌ردانیكردنى پزیشك بوو ، ئه‌وا نۆرینگه‌یه‌كى پزیشكى له پشت باڵه‌خانه‌ى ژماره 3 (به‌شى زمانى ئینگلیزى) دا هه‌یه .
چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر هه‌ن كه قوتابیان ده‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن و تۆش ده‌توانیت به‌شدارى تیادا بكه‌یت ، وه‌ك : وه‌رزش ، ئاهه‌نگى قوتابیان ، چالاكیه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك ، هه‌ڵمه‌تى خوێن به‌خشینى رێكخراو . له زانكۆدا مه‌له‌وانگه‌یه‌كى تیایه كه قه‌باره‌كه‌ى به‌قه‌د مه‌له‌وانگه‌یه‌كى ئۆلۆمپیه كه قوتابیان بێبه‌رامبه‌ر ده‌توانن به‌كارى بێنن . هه‌ر له زانكۆى جیهاندا رادیۆ و ستۆدیۆى جیهان هه‌یه كه بێبه‌رامبه‌ر بۆ قوتابیان فهراههمكراوه و ده‌توانن بابه‌ت و چالاكى و به‌رنامه‌ى تێدا پێشكه‌ش بكه‌ن . له مانگى نیساندا رۆژى زانكۆ به رووداوێكى گه‌وره‌ى زانكۆ داده‌نرێت ، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا گشت به‌شه‌كان چالاكى و كه‌رنه‌ڤالى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن