
پروگرامی روژی دووه‌می شاندی به‌شی نیوتریشنی زانكۆی جیهان بۆ زانكۆی وارسو بۆ زانستی ژیان له پوله‌ندا
له روژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 03/12/2019 شاندی به‌شی نیوتریشن سه‌ردانی چه‌ند تاقیگه‌ی به‌شی نیوتریشن وبه‌شی خوراكی زانكۆی وارسو بۆ زانستی ژیان كرد، له‌م سه‌ردانه زوربه‌ی ئامیره‌كانی تاقیگه بۆ شانده‌كه روون كرانه‌وه كه بۆ چی مه‌به‌ستێك به كار دێن وه هه‌روه‌ها پروژهی چه‌ند قوتابیانی بكالوریوس و ماسته‌ر بۆ شانده‌كه باس كران.
شانده‌كه چاوی كه‌وت به راگری كولێژی كارگێری ودارایی و باسی چه‌ندین بابه‌ت كران له‌وانه دووانه كردنی پروگرامی خوێندنی به‌شی كارگێری ودارایی هه‌ردوو زانكۆ وچونیه‌تی به‌ستنی كونفرانسی هاوبه‌ش له سه‌ر زانستی كارگێری ودارایی نێوان هه‌ردوو زانكۆ له مانگی چواره‌می ساڵی ٢٠٢٠.