به‌وپه‌ڕى خۆشى و شادیه‌وه ، خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به‌خێرهاتنى هه‌موولایه‌ك بكه‌م ، ئه‌و زانكۆیه‌ى كه باوه‌شى خۆى بۆ قوتابیان و توێژه‌ران و مامۆستایان و ئه‌كادیمیان كردوه‌ته‌وه
زانكۆى جیهان – هه‌ولێر هێماى زانكۆى تایبه‌ته له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌م زانكۆیه له ساڵى 2007 دامه‌زراوه و 18 پسپۆڕى لێدهخوێنرێت و 5226 قوتابى كوڕ و كچى له‌خۆ گرتوه ، به‌مه‌ش هه‌ر به‌ته‌نیا دێرینترین زانكۆ نیه له‌عێراق ، به‌ڵكو بوه‌ته رووگهیهكى ئه‌كادیمى و مه‌عریفى بۆ هه‌ركه‌سێك كه حه‌ز به فێربوونێكى ئه‌كادیمى ئاست به‌رز بكات ، گشت مه‌رجه زانستى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى له‌خۆگرتبێت .
زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له فێركردن و راهێنانهكانیدا كوالێتی جیهانى به‌كاردێنێت ، بۆیه ده‌ره‌نجامه‌كان گونجاون له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه و چاوه‌ڕوانى قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان ، بۆ ئه‌مه‌ش پشتى به بناغه‌یه‌كى پته‌و به‌ستوه كه بریتیه له سیستمێكى ئه‌كادیمى له مامۆستاى زانكۆیى لێهاتوو و توێژینه‌وه‌ى زانستى نه‌بڕاوه ، دوانه‌كه‌وتن له دوا په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان و ژینگه‌ى زانكۆیى ته‌واو ، پێداویستیه‌كانى فێربوونى سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ بوونى فه‌لسه‌فه‌ى وانه ووتنه‌وه و به‌شداریكردنى كارلێكهرانه ، پلانى ساڵانه و قۆناغ به‌ندى ، كه به گشتى ئامانجه‌كه‌ى ده‌رچواندنى كادیرى شیاوه به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى و زانستیانه، له‌هه‌مان كاتدا ببێته هه‌ڵگرى دواهه‌مین زانیارى له بوارى ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى .
زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له سنوورى زانكۆییدا نه‌وه‌ستاوه ، بهڵكوئاسۆى په‌یوه‌ندى و هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه له خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه ، له‌ڕێى فراوانتر كردن و پته‌وتر كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا ، وه ئه‌وله‌ویه‌تى به داهێنان داوه ، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌یشتن به ئاستى كێبڕكێكردنى هه‌رێمایه‌تى و جیهانى تا ژماره‌ى به‌رچاو تۆمار بكات له پۆلێنى كوالێتى ئه‌كادیمى نێوخۆیى و جیهانى.
زانكۆى جیهان – هه‌ولێر چراى مه‌عریفه‌ت و مه‌به‌ستى ئه‌وانه‌یه كه چاویان له داهاتوویه‌كى مسۆگه‌ره . پشت به‌خوا ئه‌م زانكۆیه هه‌ر وه‌فادار ده‌بێت به پابه‌ند بوونى به‌و بنه‌ما ئه‌كادیمیه جێگیره‌ى كه له‌سه‌رى بونیات نراوه ، تا ساڵ له‌دواى ساڵ و به به‌رده‌وامى گۆڕه‌پانى كار و كۆمه‌ڵگه پڕ بكات له ده‌رچوانى زانكۆیى نایاب ، هه‌م له بوارى كار جێگه‌ى شانازى بن ، هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان رابه‌ر و سه‌ركرده‌ى لێهاتوو بن….. بۆیه هه‌میشه به‌خێر بێن بۆ سه‌راى ئه‌كادیمى سه‌ربه‌رز …… زانكۆى جیهان – هه‌ولێر .
پرۆفیسۆر دكتۆر
أمجد صابر ده‌لۆ
سه‌رۆكى زانكۆى جیهان

پ.د. امجد صابر دهلوى

د. نوزاد یحیی باجگر
“ئیمه هه‌موو لیره‌ین بو رینموونى كردنتان تا بگه‌ن به خه‌ون و ئاواته‌كانتان و ئیوه‌ش ببن به رینموونى كارى خه‌لكانی تر”



