پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر، پێشوازی لە شاندی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە، 9/10/2025، پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد سابر دەلۆ)، سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی تۆپی پێی شەشەمی عێراقی کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتی (حاتەم عەبوود)، ئەمینداری گشتیی یەکێتییەکە، و بە یاوەریی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (عادل فاخیر)، هاتبوون.
ئەم پێشوازییە دوای سەرکەوتنە گەورەکەی شاری هەولێر دێت لە میوانداریکردنی پاڵەوانێتی جامی جیهانیی تۆپی پێی بچووکی ئافرەتان (IMF)، لە کۆبوونەوەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (عەبدولستار کەریم سەعید)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، و دکتۆر (ئەحمەد عەبد عەون)، سەرۆکی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، ئامادە بوون. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان زانکۆ و یەکێتییەکە لە بوارەکانی ڕاهێنان، پەروەردەی وەرزشی و ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکان تاوتوێ کرا. هەروەها، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی دامەزراوە ئەکادیمییەکان کرا لە پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی وەرزشی و دامەزراندنی ژینگەیەکی هاندەر بۆ توانا گەنجەکان.
بۆ ئەوەش پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد سابر دەلۆ) لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردەوە کە زانکۆی جیهان – هەولێر بایەخێکی تایبەت بە وەرزش دەدات وەک پایەیەکی سەرەکی لە بنیاتنانی کەسایەتیی تەواوی فێرخوازان و، پردێک بۆ پەیوەندیی نێوان گەلان و کلتوورەکان، هەروەک ئامادەیی زانکۆى بۆ تەرخانکردنی توانا مرۆیی و زانستییەکانی لە پاڵپشتیکردنی هەر دەستپێشخەرییەک کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی وەرزشی عێراقی دوپاتکردەوە.
لە لای خۆیەوە، (حاتەم عەبوود)، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی تۆپی پێی شەشەمی عێراقی، پێزانینی قووڵی خۆی بۆ زانکۆی جیهان – هەولێر دەربڕی. هەروەک ستایشی پاڵپشتیی جۆریی زانکۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە و پشتیوانیی بەردەوامیان بۆ ڕێڕەوی یەکێتییەکە کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم هاوبەشییە هۆشیارانە نموونەیەکی شایستەی پەیڕەوکردنە لە کاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی پەروەردە و وەرزشدا.
هەروەها شاندەکە ستایشی ڕۆڵی پێشەنگی هەرێمی کوردستان و حکومەتی کرد لە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکە، بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم دەستکەوتە وێنەیەکی شکۆمەند دەربارەی عێراق و توانایەتی لە ڕێکخستن و میوانداریکردنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بە بەرزترین ستانداردەکان، دەردەخات.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا هەردوو لا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی چۆنیەتیی پتەوکردنی هاوکاری بۆ ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکانی داهاتوو لەنێو کەمپی زانکۆ و دەرەوەی، بە شێوەیەک کە ئامادەیی زانکۆ لە گۆڕەپانی وەرزشیی نیشتمانیدا بەهێزتر بکات و دەرفەتی نوێ بۆ کارلێککردن لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و یەکێتییەکە لە بوارەکانی توێژینەوە، ڕێکخستن و شایستەکردنی وەرزشی بڕەخسێنێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد سابیر دەلۆ) دووپاتی کردەوە کە ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هات، بەرهەمی بینینێکی نیشتمانییە کە باوەڕی وایە وەرزش تەنها کێبڕکێ نییە، بەڵکو پەیامێکی شارستانی و مرۆییە کە گەلان یەکدەخات و توانای گەنجان دەردەخات. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە زانکۆی جیهان – هەولێر وەک پاڵپشتێکی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی عێراقی و بەهێزکردنی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.