پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر پێشوازی لە فێرخوازانى شەشەمین پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجانی عەرەب لە شارقە دەکات
لە چوارچێوەی هەواڵەکانى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان -هەولێر بۆ پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان و شایستەکردنیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە چالاکییە ئەکادیمی و ڕاهێنانە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، پێشوازی لە دوو فێرخوازى کاندیدکراو کرد، کە بڕیار وایە بەشداری لە شەشەمین پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجان لە شارقە بکەن.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەمیانەى پێشوازیکردن لە هەریەک لە تبارك حسين علي فێرخوازى بەشی دیزاینی ناوخۆیی و، وطيبة فراس غازي لە بەشی تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر؛ ستایشی ئاستى ئەکادیمی و سەرکردایەتی فێرخوازانى کرد و، وتى: زانکۆکەمان شانازی بە بەشداریکردنیان لەم کۆڕبەندە گرنگەدا دەکات، هەروەها جەختی لە گرنگی ئەم پرۆگرامە کردەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستى سەرکردایەتى و داهێنان و کارگێڕی لای فێرخوازان، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر هەردوو فێرخوازەکەى ڕاسپارد هەوڵ بدەن زۆرترین سوود لەو دەرفەتە گرنگە وەربگرن و بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی زانکۆ بکەن، هاوکات پابەندبوون و پشتگیرى بەردەوامی سەرۆکایەتى زانکۆى بۆ پشتگیریکردنی فێرخوازان لەڕێگەی دابینکردنی دەرفەتی ڕاهێنان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و فراوانکردنی ئاسۆی ئەکادیمی و پیشەیییان دوپاتکردەوە.
ئەو دوو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر دوای زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی پێشبڕکێ کاندیدکران و، لە تاقیکردنەوەکاندا هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی سەرکردایەتی، داهێنان، کارگێڕی و، چالاکییەکانی کۆمەڵگە کرا. لە پڕۆگرامى شەشەمین بەرنامەی ڕاهێنان بۆ ئامادەکردنی سەرکردەکانی گەنجانی عەرەب، کە لەلایەن زانکۆی شارقە بە هاوکاری یەکێتى زانکۆکانى وڵاتانى عەرەب و، پەیمانگەى ئامادەکردنی سەرکرد لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆماری میسر ڕێکخراوە، چالاکى جۆراوجۆرى وەک وۆرک شۆپی تایبەتمەند و وتار و سەردانی مەیدانی بۆ دامەزراوەکانی کارگێڕی لەخۆدەگرێت.