پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ بەڕێژەى (٢٥ %) داشکاندنى لە کرێى خوێندن بۆ فێرخوازانى خوشک و برا پەسند کرد
بۆ پاڵپشتیکردن و ڕەخساندنى دەرەفتى گونجاو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ فەرمانى داشکاندن لە کرێى خوێندن بۆ هەموو ئەو فێرخوازە خوشک و برایانە دەرکرد کە لە قۆناغ و بەشە جیاوازەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەخوێنن.
وەک لە فەرمانى ژمارە (٩٥٤) لە ڕێکەوتى (٢٣/٢/٢٠٢٥) هاتوە و، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر واژوى کردوە، ئەم داشکاندنى کرێى خوێندنە پاڵپشت بە ڕەزامەندى سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان هاتووە، جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، ئەم داشکاندن بە ڕێژەى (٢٥ %) لە کرێى خوێندن بۆ هەموو ئەو فێرخوازانەیە، کە خوشک و بران و لە قۆناغ و بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەخوێنن، داشکاندنەکە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) و، تا تەواوکردنى قۆناغى خوێندنیان دەگرێتەوە. وەک ئەوەى لە فەرمانەکەدا هاتووە، بەهۆیەوە (٧٤) فێرخواز کە خوشک و براى یەکترن لێى سودمەند بوون، ھاوپێچ لەگەڵ فەرمانی زانکۆیی تایبەت بەو بابەتە ناوى فێرخوازانى سوودمەند بوو، ئاماژەى پێدراوە.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر فەرمانى لێخۆشبوونى لە کرێى خوێندن بەڕێژەى جیاواز بۆ (٤٣٢) وەرگیراوانى قۆناغى یەکەم دەرکرد، ئەم بڕیارانەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى هاندانى گەنجان دێ بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى گونجاوى خوێندن و، پەرەدان بە توانا و لێهاتویی فێرخوازان.
بۆ بینى لیستى ناوى فێرخوازان و ڕێژەى داشکاندن کلیک (لێــــرە) بکە.