پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆ ى جیهان-هەولێر هۆڵی تاقیکردنەوەکانى بەسەرکردەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی کۆرسى دووەم، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى بەسەرکردەوە.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٣/٥/٢٠٢٥) و، لە میانەى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە کاندا؛ کە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى فێرخوازان و کارگێڕى هاوەڵى دەکرد، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوون و ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەکە کۆڵیەوە، لەهەمانکاتدا هانى فێرخوازانیدا پەلە نەکەن لە وەڵامدانەوەى پرسیارەکان، بەڵکو بەوریایەوە دواى تێگەیشتن لە پرسیارەکان دەست بەوەڵامدانەوەى پرسیارەکان بکەن.
لە کۆتایشدا، دەستخۆشی لە لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان لە زانکۆ و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان کرد بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار لە کاتى تاقیکردنەوە بۆ فێرخوازان، هەروەک هیوای سەرکەوتنیشی بۆ فێرخوازان لە تاقیکردنەوەکانیاندا خواست.