پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی زانکۆی هەولێری پزیشکی دەکات و ئاسۆکانی هەماهەنگی ئەکادیمی تاوتوێ دەکەن
ڕۆژى سێ شەممە، ڕێکەوتی (٢٣/١٢/٢٠٢٥)، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە زانستییەکان و پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، شاندێکی باڵای زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆ، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکییان کرد و لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی عەبدولڕەزاق دەباغ، سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
شاندەکەی زانکۆی جیهان-هەولێر، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار عەبدولکەریم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، لە سەرەتای دیدارەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێرەوە، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی عەبدولڕەزاق دەباغ کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانیدا بۆ خزمەتکردنی کەرتی خوێندنی باڵا و بواری پزیشکی لە هەرێمی کوردستان.
لە بەرامبەردا، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی عەبدولڕەزاق دەباغ، سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی دواى بەخێرهێنانى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و شاندى یاوەرى، ئینجا هەردوولا گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان ئەنجامدا سەبارەت بە چەندین تەوەری گرنگی ئەکادیمی کرد و، جەختیان لە سەر گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش لە نێوان مامۆستایانی هەردوو زانکۆ، بەتایبەت لە بوارە پزیشکییەکان و زانستە تەندروستییەکان کردەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هاوکات بیروڕایان لەبارەى گۆڕینەوەی ستافی وانەبێژ و سوودوەرگرتن لە تاقیگە پێشکەوتووەکانی هەردوو زانکۆ کرا بۆ مەشق و ڕاهێنانی فێرخوازان، هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ڕێکخستنی کۆنفڕانسی زانستی هاوبەش لە نێوان کۆلێژە پسپۆڕییە هاوشێوەکانى هەردوو زانکۆ، کە پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێدا کۆببنەوە.
لە کۆتاییدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی عەبدولڕەزاق دەباغ سوپاسی ئەم سەردانەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێری کرد، هەردولا ئامادەیی زانکۆکانیان بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک پیشاندا، کە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن و پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزا لە هەرێمی کوردستان بکات.





