پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دیدارێکى گرنگى لەگەڵ سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان باس لە هاوکارى زانستى دەکات
هەر لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسی نێودەوڵەتى زانکۆکان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر هیلیگێ ڤانت لاند (Hilligje van’t Land) سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان گفتوگۆیان لەبارەى هاوکارى زانستى کرد.
کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان، کە دامەزراوەیەکى نێودەوڵەتیە و سەر بە ڕێکخراوى ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNESCO)یە لە دیدارەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، ستایشى کارەکانى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان کرد بۆ ڕیکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو کۆنفرانس و چالاکیە زانستیانە، هەروەک بەهەنگاوێکى پێویستى دانا بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى پێکەوە کارکردن و، ئاگاداربون لە دواین ئەرکە سەردەمیەکانى زانکۆ.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى هەماهەنگى و هاوکارى زانستى نێوان کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان و زانکۆى جیهان-هەولێر لە بوارە جیاکان کرا. بۆ ئەو مەبەستەش ڕونیکردەوە هەماهەنگى نێوان زانکۆکان بەردى بناغەى پێشکەوتن و پەرەپێدانى کۆمەڵگەکانە. لە کۆتایی دیدارەکەشدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دیارى و لۆگۆى زانکۆى جیهان-هەولێرى پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر هیلیگێ ڤانت لاند (Hilligje van’t Land) سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (IAU) کرد.