
پڕۆگرامى خوێندنى زانکۆیی لە وۆرکشۆپێکى کۆمپانیاى هواوى
بەبەشدارى مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسین محەمەد سەرۆکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەنوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکى کۆمپانیاى هواوى لە بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى سەڵاحەددین هەولێر بەناونیشانى (پرۆگرامى زانکۆى کۆمپانیاى هواوى) بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا، کە ژمارەیەک لە ستافى زانستى بەشەکانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك ئامادەیبوون تایبەت بوو بەگفتوگۆکردن لە چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیاى نوێ بۆ پڕگرامەکانى خوێندن لە بەشەکانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆکان، بەتایبەت بۆ فێرخوازانى قۆناخى یەکەم.
لە وۆرکشۆپەکەدا، بەشێوەیەکى زانستى تاوتوێى بابەتەکانى ( LTE network , cloud , G5, , security ) کرا، بەتایبەت چۆنیەتى کارکردن لە بوارەکانی پەیوەندی تەلەفۆنی و مۆبایل و تۆڕەکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.
ئەم بەرنامەیە تا ئێستا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێکراوە، کە بریتین لە زانکۆکانی (سەڵاحەدین-هەولێر، موسڵ، بابل، لوبنانی، فەرەنسی و سلێمانی)، لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکۆشۆپەکەدا، ڕێکخەران ستایشی فێرخوازانى زانکۆی جیهان هەولێر و، زانکۆی جیهان – دۆهکیان کرد بۆ ئەنجامە دیارەکانیان بەتایبەت لەتاقیکردنەوەکانى پێشوودا، کە لە 10ی یەکەمەکانى هەرێمی کوردستان بوون.