
پێشبڕکێیەکى زانستى بۆ دیزاینکردنى باشترین فەرهەنگى تەکنیکى کارگێڕى ئەنجامدرا
بۆ پەرەپێدانى تواناى زانستى فێرخوازان و، دەرخستنى توانا زانستییەکانیان، لە بەشى زانستى کارگێڕى کار پێشبڕکییەکى زانستى بەڕێوەچوو و، باشترین دزاینەرى فەرهەنگى تەکنیکى کارگێڕى دەستنیشانکرا.
لەو چوارچێوەیەدا، لە ڕێکەوتى (٣/١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى (م.سهیر فارس) پێشبڕکییەکى زانستى لە نێوان فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ دیزاینکردنى باشترین فەرهەنگى تەکنیى کارگێڕى بۆ چەمکەکانى تایبەت بەپسپۆڕى کارگێڕى کار بەرێوەچوو.
لەسەرەتاى پێشبڕکییەکەدا مامۆستاى سەرپەرشتیار ڕونکردنەوەى پێویستى سەبارەت بەگرنگى و چۆنیەتى ڕێکخستن و هەماهەنگیکردنى چەمکەکان لە فەرهەنگەکدا کرد، بۆ ئەوەش سوود لە پەرتوکى (ESP)ى ئینگلیزى بۆ مەبەستە دیاریکراوەکان وەرگیرا.
پێشبرکێیەکە بووە هۆى ڕەخساندنى کەشێکى زانستى لەبار، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازان بەگڕوتینەوە بەشدارى لە پێشبڕکێیەکەدا بەن و بەهرە زانستییەکانیان بۆ دیزاینکردنى باشترین فەرهەنگ بخەنەگەڕ، فێرخوازان لە پێشبڕکێیەکەدا بەشێوەیەک کاریان لە دیزانیى فەرهەنگەکانیان دەکرد تا بەشێوەیەکى بەردەوام چەمکەکانى پەیوەست بەبابەتەکانى خۆێندیان بۆ فەرهەنگەکە زیاد بکەن.
لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا و، لە ئەنجامى هەڵسەنگاندنى زانستى بۆ سەرجەم دیزانینى فێرخوازان بۆ باشترین فەرهەنگ، لە ئەنجامدا دیزاینى فێرخواز (محەمەد مەنزەر) وەک باشترین فەرهەنگ لە ڕووى دیزاین و ڕێکخستن وهەماهەنگى و بونى چەمکەکانى پەیوەست بەکارگێڕى دەستنیشانکرا.