
پێشكهشكردنی سیمینارێک دەربارەی هاندانی قوتابيان بۆ خوێندن
دکتۆر لیث فليح ، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە پێشكهشكردنی سیمینارێک لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/١١/٢٠١٩ بە ناونیشانی “هاندانی قوتابيان”. بؤ مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
لە سیمینارەکە باس لەسەر شێوازە جیاوازەکانی هاندانی خوێندکاران لە ژووری خوێندن کرا. هەروەها ئاماژەی بەوە درا کە مامۆستایان چۆن ئەتوانن حەزی خوێندن لە قوتابيان زیاد بکەن.