
پێشكهشكردنی سێمینارێک دەربارەی ژیانی سەوز له لایهن مامۆستایهكی بهشی زانستی كۆمپیوتهر
بەڕێز دکتۆر شیهاب احمد حمید، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، به ئاماده بوونی مامۆستایانی بهش هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “بەرەو ژیانێکی سەوز: ڕیگاچارەیەک بۆ کۆنترۆڵی E-waste بە لەبەرچاو گرتنی ڕەهەندە مۆڕاڵیەکان” لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧/١١/٢٠١٩.
لە سیمینارەکە باس لەسەر گرنگی ئەو کێشانە کرا کە بە هۆی بەکارهێنانی زۆری وزە بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمە ICTەکان لە ژینگە درووست ئەبن. هەروەها ئاماژە درا بە گرنگی بەرپرسیارەتی تاک و ڕیگاچارە تەکنیکیەکان بۆ باشتر بەکارهێنانی وزە.