پێشکەش کردنی سیمینار دهربارهی ئەپڵیکەیشنی سیستەمی فێربوونی ئەلیکترۆنی لە فێرکردنی وەرگێران
وانە بێژ بەڕێز فەرەیدوون م. ڕەسولی لە بەشی وەرگێڕان سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی “ئەپڵیکەیشنی سیستەمی فێربوونی ئەلیکترۆنی لە فێرکردنی وەرگێران”لە ھۆلی ژمارە ١٠٥ لە ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٠ پێشکەش کرد . ستافی وانەبێژانی بەشی وەرگێران و بەشی ئینگلیزی لە سیمینارەکە بەشداریان کرد .
فێربوونی ئەلیکترۆنی فێربوونی سود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنیە بۆ گەیشتن بە پەیڕەوێکی پەروەردەیی لە دەرەوەی پۆلی نەریتی و ئاسایی .بەرێز فەرەیدوون گرنگییەکانی فێربوونی ئەلیکترۆنی بە ڕێگایێکی سەرکەوتووی راھێنان و پەروەردە لە جیھانی مۆدێرن وەسف کرد.ھەروەھا باسی لە کارئاسانی و سودەکانی وەکو ڕێگایێکی کارامە بۆ گەیاندنی کۆرسەکان کرد.