
پێوەرەکانی جۆری توانست لە پرۆسەی فێرکاری لە کۆڕێکى فراواندا
بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بەپێوەرەکانى جۆرى توانست لە پرۆسەى فێرکاریدا، کۆڕێکى فراوانى ئەکادیمى بەبەشدارى (٣٠٠) پسپۆڕ و شارەزایی بوارەکە بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕەدا، کە رۆژی سێ شەممە رێکەوتى (٢٦/١/٢٠٢١) لەلایەن پلاتفۆرمى توێژەران و ئەکادیمیاى ئیفاد ( Platforms (IFAD) ) ڕێکخرابوو، (د. احمد عبد عون) سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری تێدا کرد.
کۆڕەکە بەناونیشانى (پێوەرەکانی جۆری توانست لە پرۆسەی فێرکاری) لە رێگەی بەرنامەی (ZOOM) لەلایەن (د.شروق الشنطى) لە زانکۆی فەڵەستين پێشکەشکرا، کە تیایدا، کورتە باسێکى لەبارەى گرنگى پێوەرەکان جۆرى توانست لە پڕۆسەى فێرکاریدا کرد، هەروەک پێداچوونەوەیەکى وردى بە پێوەرەکانی پرۆسەی فێرکاری و ئامانجەکان و بنەما و رێگەکانی چالاککردن پێشنیاز کرد.
لە بەشێکى دیکەى باسەکەیدا، گرینگترین رێگە ستراتیژییەکان و شێوازەکانی بەکارهێنانی پێوەرەکانى باسکرد، بەتایبەت لە پرۆسەی فێرکردن و چۆنیەتی هەڵبژاردن و جیاوازیکردن لە نێوان وانەوتنەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی نەخشەی هزری و، هەڵسەنگاندنی بەکۆمەڵ و تاک، لەگەڵ پێوانی جۆریەتی وانەوتنەوە.
کۆرەکە بەخستنەڕووى بیروبۆچوونى بەشداربووان و خستنەڕووى چەند پرسیارێک و، وەڵامدانەوەیان لەلایەن کۆڕگێر کۆتایی پێهات.