پەرەدان بە لێهاتنەكانی زمانی ئینگلیزی
هەریەك لە مامۆستایان میساو عبدالكریم و یسری محمد و هدی یاسین لە بەشی ئینگلیزی دەستیان كرد بە ئەنجامدانی خوولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی . خولەكە رۆژی دووشەمە بەرامبەر 30 تشرینی دووەمی 2015 دەستی پێكرد ، بۆ مامۆستایانی زانست . راهێنراوان هەفتانە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر و لە كاتی جیاوازدا بابەتێكی تێروتەسەل و چڕ و بەكرداری وەردەگرن لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پۆل و پرسیارەكانی هەڵسەنگاندن و پەیڕەو كردنی نوێترین شێوازەكانی فێركردن ، لەگەڵ پەرەدان بە توانای راهێنراوان لە بواری گەیاندن بە بەكارهێنانی زمانی ئینگلیزی و باشترین رێگا كاریگەرەكانی گەیاندنی زانیاری