پەیامى پیرۆزبایی سەرۆکى زانکۆ لە فێرخوازان و مامۆستایان و توێژەران
بە بۆنەی بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لە لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، کە لەلایەن وێبسایتى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) بۆ ساڵی (٢٠٢٣) لە سەر ئاستی جیهان بڵاوکراوەتەوە، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە فێرخوازان و مامۆستایانى زانکۆ دەکات، ئەوەش دەقى پیرۆزباییەکەیەتى..
بەڕێزان مامۆستایان و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ
فێرخوازانى سەربەرز
خۆشحاڵم ئەمڕۆ، زانکۆکەتان بەهەوڵ و هیمەتى مامۆستایان و توێژەرانى ئازیز توانى لە نوێترین ڕیزبەندی کە لەلایەن وێبسایتى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index)بۆ ساڵی (٢٠٢٣) بڵاوکراوەتەوە پلەى یەکەمی لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمی کوردستان و عێراقى بەدەستهێنایەوە.
بەڕێزان، لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی تایبەت لە سەرجەم فێرخوازانى زانکۆکەمان و دەرچووان و مامۆستایان و توێژەرە ئازیزەکانمان دەکەم، هەوڵ و ماندوبوونى مامۆستایان و توێژەران لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەرز دەنرخێنم سوپاسى هەمووتان دەکەم، بەتایبەت سوپاسى پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی پسپۆڕى کیمیا و مامۆستا لە بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس دەکەم، کە وەک باشترین زانای عێراق و هەرێمى کوردستان لە پلەى یەکەم لەسەر ئاستى هەموو پسپۆڕییەکان لەم ریزەندیەدا دیاریکراوە.
جارێکى دیکە وەک، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر پشتیوانى تەواوى خۆمانتان بۆ دوپات دەکەینەوە، تا پێکەوە بتوانین زانکۆکەتان هەمیشە لە ڕیزبەندى پێشەوەى زانکۆکان بێت و، ئێوەش بتوانن توێژینەوەى زانستى ئاستەبەرز و کاریگەر ئەنجام بدەن و باشتر خزمەتى کۆمەڵگە بکەن.
دووبارە پیرۆزە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
25/10/2022