پەیامی پیرۆزبایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەى جەژنی نەورۆز و ساڵى نوێى کوردى
بەبۆنەی هاتنەوەى جەژنی نەورۆز و ساڵى نوێى کوردى، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانى زانکۆ دەکات، ئەمەش دەقى پیرۆزباییەکەیەتى:
مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانى خۆشەویست…
بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی، بە ناوی خۆمان و ئەنجومەنى زانکۆى جیهان-هەولێر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانى زانکۆکەمان و هەموو گەلی کورد دەکەین، هیوادارین هەموو ساڵ و هەموو كاتێكتان خۆشی وبەختەوەری بێت.
نەورۆز؛ کە هێمای خۆڕاگری و هاوسەنگی و بەها هاوبەشەکان و برايەتى و تەبايى و يەکگرتن و ئاشتى و لێبوردنە، لەهەمان کاتدا جەژنی هیوا و نوێبوونەوە و سەرەتاى ساڵى کوردیە…جەژنى بەهارو گوڵ و گوڵزارو ژیانەوەى سروشت وخۆشیە .لەم بۆنە نەتەوەیەدا، ئێمە لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ئیلهام لە نەورۆز وەردەگرین و، هەموو ڕۆژێک بە ئومێدەوە کاردەکەین بۆ درێژەدان بە پابەندبوونمان بە مەعریفە، داهێنان، و پێشکەوتن و خۆبەخشى و بونیادنانى داهاتوویەکی گەشاوەتر.
هیوادارم ئەم نەورۆزە شادی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی بۆ ئێوە و بنەماڵەکانتان بهێنێت دى، داواکاریشم بە گەشبینی و ئیرادەیەکی بەهێزەوە لەم بۆنەیە بڕوانن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و زیندووتر.
دووبارە نەورۆزتان پیرۆز بێت…..
پرۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر
2025/3/20