پەیامی پیرۆزبایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانى پیرۆز
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی بەبۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز ئاراستەى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازان و موسڵمان بەگشتى دەکات، ئەوەش دەقى پەیامەکەیەتى:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
- ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی جیهان – هەولێر..
- مامۆستایان و کارمەندانی خۆشەویست…
- فێرخوازە ئازیزەکانم…
- خوشک و برایانى موسڵمان…
سڵاو و نیعمەت و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لەسەر بێت..
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی جەژنی ڕەمەزانەوە، خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم جوانترین و دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو لایەکتان بکەم، داوا لە خودای مەزن دەکەم ڕۆژو و تاعەت و نزاى هەموتانى لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان قبوڵ کردبێ، هەروەها لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە جەژنی خێر و بەرەکەت بێ بۆ موسڵمان بەگشتى و موسڵمانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەتایبەت، هەموان پێکەوە بە ئارامی و ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتەکەمان و هەموو جیهاندا ڕۆژانى جەژن بەخۆشى بەسەر بەرن.
جەژنى ڕەمەزان، کە بۆنەیەکى پڕ بەرەکەتە؛ بەهاکانی برایەتی و لێبوردەیی و هاوکاریی و خۆشەویستیمان بیردەخاتەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش مایەى شانازیمانە، کە زانکۆی جیهان – هەولێر ژینگەیەکی زانستی و ئەکادیمیی هەمەجۆریی و تێگەیشتنى بۆ پێکهاتە جیاکان ڕەخساندوە و، بۆتە پایەکى گرنگ لە بونیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان، هەر لەم بۆنەیەدا سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەم بۆ هەوڵە دڵسۆزەکانیان لە پەرەپێدانی پیشەی ئەکادیمی و کارگێڕیمان، هەروەها پیرۆزبایی لە فێرخوازە ئازیزەکانمان دەکەم بە بۆنەی موکڕبونیان لە بڕەودان بە لایەنى فێربوون و پەرەپێدانى توانا پیشەییەکانیان، هەروەک داواشیان لێدەکەم بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاوات و خەونەکانیان.
دووبارە جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزتان؛ پیرۆز بێت و، خوای گەورە ئەم بۆنەیە بکاتە جەژنێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتن لێبوردەیی.
پرۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر