چالاکییەک بۆ وەرگێڕانى ڕاستەوخۆ و زارەکى ڕێکخرا
بەئامانجى پەرەپێدانى تواناى وەرگێڕانى ڕاستەوخۆیی فێرخوازانى بەشەکەیان، سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکییەکى وەرگێڕانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەم ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە لە هۆڵی ئەكاديمياى زانكۆى جیهان، لە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتی مامۆستا (عيماد الدین ماجد زنرنی) بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا فێرخوازان دابەشى سەر چەند گروپێک کران.
لە بەشێکى دیکەى چالاکییەکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار کۆمەڵێک ڤیدیۆى زمانى ئینگلیزی ئاستی پێشکەوتوو بەسەر گروپەکاندا دابەشکرا تا بەشێوەی زارەکى کارى وەرگێڕانیان بۆ بکەن.
دواى وەرگێڕانى ڤیدیۆیەکان، هەڵسەنگاندن بۆ یەکە یەکەى ڤیدیۆیەکان کرا و، لە کۆتاییدا فێرخوازە سەرکەتووەکان دەستنیشان کران.
بەشی وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان- هەولێر، بايەخێکى زۆر بەڕاهێنانی فێرخوازان لەسەر وەرگێڕانی زارەکی دەدات، چونکە لە بازارى کار و ناوەندە جیاکان وەرگێڕان بۆتە یەکێک لە پیشە گرنگەکان.