چوارەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى گەیاندن و زانستەکانى کۆمپیوتەر بەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانى هێنا
لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە مەراسیمێکى تایبەتدا، لەگەڵ پێشکەشکردنى چەند وتەیەک و خوێندنەوەى دەقى ڕاسپاردەکان بەسەرکەوتویی کۆتای بەچوارەمین کۆنفرانسى زانستى ئەندازیارى گەیاندن و زانستەکانى کۆمپیوتەر هات.
لەو مەراسیمەدا، کە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، دکتۆر خالید فاضل جاسم وتارى سەرکەوتنى کۆنفرانسى خوێندەوە، لەسەرەتادا سوپاسێکی تایبەتى دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگەر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆکانی جیهانى کرد بۆ پشتیوانیە داراییەکان و سەرخستنى ئەو کۆنفرانسە، لەهەمان کاتدا سوپاسى پێزانینی لێژنەکەیانى پێشکەشى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جییان – هەولێر و سەرۆکی کۆنفرانسەکە کرد بۆ پشتیوانی و هاندانە بەردەوامەکانى، وتیشى ئەم کۆنفرانسە جەخت لەسەر پێشکەوتنى زانستى لە بوارى ئەندازیارى گەیاندن و زانستەکانى کۆمپیوتەر کردەوە، بۆیە وێستگەیەکى گرنگ بوو بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارییەکان لە بوارى تەکنەلۆجیا و تێڕوانینەکان بۆ ئایندە، ئەوەش وادەکات توێژینەوەکان باشتر و وردتر بێ.
هەر بەو بۆنەیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد صابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى پێشکەش کرد، لە وتارەکەیدا دواى ئەوەى سوپاسى پاڵپشتى و پشتیوانیە بەردەوامەکانى دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمندارانى زانکۆکانى جیهانى کرد وتى: خۆشحاڵ بووم بۆ بەڕێوەچوونى ئەو کۆنفرانسە پڕ چالاکیە زانستیە، لەماوەى ئەو دوو ڕۆژەى کۆنفرانسەکەدا زۆر بابەتى گرنگ باسکرا.
هەر لە وتارەکەیدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: تاوتوێکردنى زانستەکان لەم زانکۆکەمان بۆ ئەوەیە زانکۆکەمان بتوانێ شانبەشانى زانکۆکانى جیهان ڕۆڵى هەبێ لە گۆڕانکارییە زانستیەکان بەتایبەت لە ئەندازیارى گەیاندن و زانستى کۆمپویتەر.
پرۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد صابر دەلۆ) جارێکى دیکە سوپاسى تایبەتى نەوزاد ەجیا باجگرى کرد، هەروەک سوپاسى هەموو لێژنەکانى ئامادەکار و بەڕێوەبردن و ڕاگەیاندن و تەکنەلۆژیاى و سەرجەم مامۆستایانى بەشەکانى بەشداربوى کۆنفرانسى کرد، وتیشى دەبینین ساڵانە کۆنفرانسەکان ئاستى زانستیان بەرزتر دەبێ، ئەوەش مایەى خۆشحاڵی و هەوڵى مامۆستایانى بەردەوامى زانکۆکەمان.
لەبەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، لەلایەن دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان و، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر توێژەران و ئامادەکارانى کۆنفرانسدا دابەش کرا.
بەو شێوەیە لەماوەى دوو ڕۆژى چوارەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى گەیاندن و زانستەکانى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر دواى پێشکەشکردنى (٤٣) توێژینەوەى ئاستبەرز و ڕەسەن لە ڕێگەى چوار پانێڵ لەلایەن توێژەران لە بوارەکانى ئەندازیارى گەیاندن و بایۆلۆجى و پێشکەشکرنى وۆرکشۆپى نێودەوڵەتى و گەڵاڵەکردنى چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاز کۆتایى بەکارەکانى ئەو کۆنفرانسە هات، واش بڕیارە بڕیار و ڕاسپاردە و پێشنیازەکانى کۆنفرانس ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێ بەمەبەستى سود وەرگرتن لە توێژینەوە بەنرخەکان و ئەزمونە نوێیەکان.