چۆنیەتی خاوێنکردنەوە و پاراستنی تەندروستی دەم و ددان لە سەردانێکى زانستیدا
سەرۆکایەتى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى سەردانە مەیدانی و گەشتە زانستیەکانى بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٢) بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى بەهاوکاری لەگەڵ کلینیکی میدیکا٢ بۆ پزیشکی ددان، گروپێک لە فێرخوازانى بەشەکە بەسەرپەرشتى پزیشکانى شارەزا لە بوارى ددان (دکتۆرە سارە عصام الخیاگ )و (دكتۆرە ایات همام الخفاف) سەردانى قوتابخانەی نێودەوڵەتى جیهانی ناحکومیان لە شاری هەولێر کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان جگە لە پشکنین و نووسینی چارەسەری گونجاو بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى قوتابخانەکە، لەهەمان کاتدا ئامۆژگارى پێویستى فێرخوازانیان کرد بۆ چۆنیەتى گرنگیدان بە پاک وخاوێنی دەم وددانیان، هەروەها چۆنیەتی خاوێنکردن و پاک ڕاگرتنی دەم وددان بەشێوەیەکی تەندورست.
لە کۆتایى سەردانەکەشدا، پزیشکانى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى سوپاسى قوتابخانەی جیهانیان کرد لەبەرامبەر هاوکارى و هەماهەنگى بەردەوامیان.