کاریگه‌ری ئاين له‌سه‌ر پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٥/١١/٢٠٢١) فێرخوازانى قوناغی چوارەم لە بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی زانكۆى جیهان-هه‌ولیر، له هۆڵى ئەكاديمى زانکۆ بابەتێکیان بەناونیشانى (کاریگه‌ری ئاين له‌سه‌ر پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان) پێشکەشکرد.
چالاکیەکە به سه‌رپه‌رشتی ماموستای یاریده‌ده‌ر (ڕەشید میکائیل محەمەد) بەڕێوەچوو، کە تیایدا باس لە ڕۆڵی ئاین لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە رابردوو و ئێستا کرا، هەر لە سمینارەکە فێرخوازان بەخستنەڕوى بیروبۆچونەکانیان بەشداریان کرد و بابەتەکیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
لە کۆتایدا پرسیاری فێرخوازان وەڵام درایەوە، ناوەڕۆکى بابەتەکەش بووە جێگە سەرنجی ئامادەبووان، زانكۆى جیهان_هه‌ولیر له زانکو پیشکەوتوەکانی هه‌رێمى کوردستانە و جه‌خت ده‌کاته‌وه له سه‌ر بەشداریپێکردنی فێرخوازان لە کۆڕ و سمینار وؤرک شۆپ و بەدەرخستنى تواناکانیان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستیان.