بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی تەکنیکیی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، خاوەن پێگەیەکی زانستیی دیارە و ڕۆڵێکی کاریگەر لە کەرتی تەندروستیدا دەگێڕێت، ئەویش لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و بازاڕی کارەوە. ئامانجمان پێگەیاندنی تەکنیکاری سڕکردنی لێهاتوو و هاوسۆزە، کە بتوانن ببنە پێشەنگ و خزمەتگوزاریی تەندروستیی پارێزراو و ئاستبەرز پێشکەش بکەن.
دیدگه
دیدگامان ئەوەیە ببینە بەشێکى پێشەنگ لە داهێنانی تەکنەلۆژی و توێژینەوەی زانستیدا، ئەوەش بە جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی تەکنیکەکانی سڕکردن، سەلامەتیی نەخۆش و چاودێریی دەوروبەری نەشتەرگەری (Perioperative care) لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، هاوکات کار دەکەین بۆ پەرەپێدانی پراکتیزە بنەما-لەسەرەکان (Evidence-based practices)، کە کوالیتیی چاودێریی تەندروستی بەرز دەکەنەوە و، باشترین دەرەنجام بۆ نەخۆش مسۆگەر دەکەن.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان سوودوەرگرتنە لە سەرجەم توانا و سەرچاوەکان بۆ گەیشتن بە ئاستێکی نایاب لە بواری پەروەردە، توێژینەوە و چاودێریی نەخۆشدا. ئێمە پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی ئاستبەرز لە بواری سڕکردندا، هاوکات لەگەڵ پاراستنی بەها ئەخلاقی و پیشەییەکان.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* جێبەجێکردنی زانستە پزیشکییە بنەڕەتییەکان لە کاتی کارکردندا.
* پەرەپێدانی توانای پەیوەندیی کاریگەر و گوێگرتنی چالاک.
* شارەزابوون لە کارپێکردن و بەڕێوەبردنی ئامێرەکانی سڕکردن.
* توانای بڕیاردانی خێرا و گونجاو لە دۆخە فریاگوزارییەکاندا.
* پابەندبوون بە بنەماکانی سەلامەتیی نەخۆش.
دەرفەتەکانی کار
* هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکاندا.
* یەکەکانی چاودێریی دوای نەشتەرگەری و چاودێریی چڕ (ICU)
* سەنتەرەکانی چارەسەریی ئازار
(Pain Management Centers).
* سەنتەرەکانی تایبەت بە نەشتەرگەریی دیاریکراو وەک (نەشتەرگەریی چاو یان منداڵی بلوری).
* تیمەکانی فریاگوزاری و گواستنەوەی نەخۆش.
تاقیگەکان
* تاقیگەی ئەناتۆمی
* تاقیگەی فیزیۆلۆجی
* تاقیگەی بایۆکیمیا
* تاقیگەی سیمولەیشنی سڕکردن
(Anesthesia Simulation Lab).
* تاقیگەی کارامەییە کلینیکییەکان
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای کۆکاکۆلا ئەنجام دا
لە خولى تۆپى پێى زانکۆ؛ تیپی فێرخوازانى بەشى تەکنیکی دروستکردنی ددان لە تیپى فێرخوزانى کۆلێژى دەرمانسازی بردەوە
تیپی فێرخوازانى بەشى پەروەردەی جەستەیی لە تیپى فێرخوازانى بەشى پەرستاری تەندروستى کۆمەڵیان بردەوە و، گەیشتە قۆناغی داهاتووی خولەکە
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە میانەى بەشداریکردن لە خولێکدا، پڕۆژەیەکی ئەکادیمی لە زانکۆی SGGW لە پۆڵەندا پێشکەش دەکەن
فێرخوازانی بەشى تەکنیکى دروستکردنى ددان بەسەردانێکى زانستى تاقیگەی (ماستەر بیس)یان بەسەرکردەوە
لە زانکۆی جیهان–هەولێر چالاکیەک دەربارەی ستراتیژییەکانی مارکێتینگ بۆ خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری سروشتی بەڕێوەچوو
فێرخوازانی بەشى تەکنیکى دروستکردنى ددان ئاشنای نوێترین تەکنیکەکانی پیشەسازی ددان دەبن
گالێری وێنە






دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501788219
ئیمەیڵ
antdep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
