
بەشى زانستى کۆمپیوتەر لەگەڵ ڕێکخەری بەرنامەی خوێندن لە زانکۆی CQUniversity کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا
بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی جیهان-هەولێر، لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتى (١٥/٩/٢٠٢٠)، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ دکتۆر ایوب بۆکانی، ڕێکخەری بەرنامەی خوێندن لە زانکۆی CQUی وڵاتی ئۆستراڵیا ئەنجامدا.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوە، تاوتوێکردنی بەرنامەی خوێندنی پێشنیارکراوی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر ایوب باسی لە ئەنجامەکانی توێژینەوە لەلایەن لیژنەی ڕێکخەری بەرنامەی خوێندن لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی CQUniversity کرد. هەروەها بەڕێزیان چەند پێشنیارێکی بۆ باشترکردنی بەرنامەی خوێندنی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان ئاراستەی بەشداربووان کرد.