کۆلێژی دەرمانسازی لە جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێک لەسەر سەلامەتی تاقیگەیی بەڕێوەدەبات
لە ڕۆژانی (26-27/3ی/2025)، ڕاگرایەتى کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە سەلامەتی تاقیگەیی بەناونیشانی (بەڕێوەبردنی سەلامەتی تاقیگەیی و کۆنتڕۆڵ) بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی بەڕێوەبرد.
لە ڕۆژی یەکەمى وۆرکشۆپەکەدا، کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاراد فيشت بەشێوەیەکى تیورى باسى لە کۆمەڵێک بابەتى زانستى بۆ بەشداربووان و یاریدەدەرانى تاقیگە و مامۆستایان کرد، کە بریتیبوون لە گرنگى ژینگەی سەلامەتی تاقیگەیی و، ڕێکارەکانی هەماهەنگی فریاگوزاری، بەکارهێنانی دروستی ئامێری پاراستنی کەسی (PPE)، شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ماددە کەسییەکان و، گرنگی پاراستنی شوێنی کارکردنی پاک و ڕێکخراو. لە دووەم ڕۆژی وۆرکشۆپەکەدا، کە بەشێوەیەکى پراکتیکی لە تاقیگەکانى کۆلێژەکە بەڕێوەچوون، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاراد فيشت ڕاهێنانى بە بەشداربووان کرد بۆ چۆنیەتى جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتی و تاقیگەکان و بنەماکانی سەلامەتی لە تاقیگەکان لە کاتى کارکردن.
لە کاتى بەڕێوەچوونى خولەکەدا، بەشداربووان کۆمەڵێک پرسیار و سەرەنجى زانستیان لەبارەى وردەکارى کاری تاقیگەیی و چۆنیەتى خۆپاراستن و گرنگى خۆپاراستنیان لەبارەى بابەتەکان خستەڕوو، بۆ ئەوەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شاراد فيشت وەڵامى سەرەنج و پرسیار و بۆچونەکانى بەشداربوانى دایەوە.