کۆلێژی پزیشکی ددان وۆرک شۆپێکی لەبارەى ئامرازەکانی پەیوەندیکردن لە نێوان تاقیگە و پزیشکی ددان بەڕێوەبرد
کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان بە ئامادەبونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ژمارەیەک لە مامۆستایان و پسپۆڕانى بوارەکە وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی (کەرەستەی پەیوەندی لە نێوان پزیشکی ددان و تاقیگەی پیشەسازی ددان) سازکرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٩/١٠/٢٠٢٣) ڕاگرایەتى کۆلێژى پزیشکى ددان بەسەرپەرشتی دکتۆر قەیس الجومەیلی ڕاگری کۆلێژ لە هۆڵى (VIP) زانکۆ وۆرکشۆپەکەى ڕێکخست، لەو وۆرکشۆپەدا، کە فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان ئامادەیبون، جوان ئیبراهیم ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری پیشەسازی ددان بابەتێکى سەبارەت بە گرنگی پەیوەندی نێوان پزیشکی ددان و تاقیگەی ددان پێشکەش کرد، لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا بەگرنگیەوە باسى لەو پەیوەندییە کرد، بۆ ئەوەش جەختى کردەوە لەسەر ڕۆڵی تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان لە بواری پیشەسازی ددان بۆ چارەسەرکردن و پاراستنى ددان بە کوالیتی بەرز و جوانکاری، بۆ ئەوەش ئاماژەى بەچەندین نمونەى جیاواز کرد.
وۆرکشۆپەکە بەگفتوگۆى نێوان مامۆستایان و فێرخوازان و، وەڵامى جوان ئیبراهیم وۆرکشۆپەکە زیاتر دەوڵەمەند کرا، بابەتەکەش بووە جێى سەرەنجى ئامادەبوان.