کۆمپانیاى ئاسیا سێڵ بڕوانامەى ڕێزلێنان پێشکەش بە فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر دەکات
لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی فێرخوازە بە تواناکان و هاندانیان بۆ پەرەپێدان بە بەهەرە و توانا پیشەییەکانیان، کۆمپانیا ئاساسیڵ لە مەراسیمێکدا بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە دوو فێرخوازى بەشى زانستى کۆمپیوتەرى لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لەو مەراسیمەدا، کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٥/١٢/٢٠٢٤)، لە هۆتێل ڕامادا – هەولێر لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، کۆمپانیاکە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ئەو فێرخوازانەدا دابەشکردن، کە بەشێوەیەکى کارا بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنان کردبوو، کە لەلایەن کۆمپانیاکە ڕێکخرابوو، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەک لە فێرخوازان سارا تەحسين مزند هلال و، ئەڤين پشتیوان عبدالحميد فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بڕوانامەی ڕێزلێنانیان لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ناسر حسێن سەلمان پێشکەشیان کرا.
لە میانەى بەڕێوەچوونى مەراسیمەکەدا، نوێنەرانی کۆمپانیاى ئاسیا سێڵ ستایشی هەوڵە پیشەییەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد، هەروەک هانیدان بەردەوام بن لە پەرەپێدان بە توانا زانستى و پیشەییەکانیان تا دواى تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن بە تەواوەتى ئامادەبن بۆ بازاڕى کار و ڕایکردنى کارەکان بەشێوەیەکى پیشەییانە.