کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم بڕوانامە پێشکەش بەژمارەیەک لە فێرخوازانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك دەکات
لە بەرانبەر بەشداریکردنیان بەشێوەیەکى کارا لە خولەکانى ڕاهێنان و پەروەردەکردن، کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم لە شارى هەولێر بڕوانامەى دەرچون پێشکەش بەژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (11/10/2023)، فێرخوازانى بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك کۆمپیوتەر لەلایەن (ئارام مهحمود بهڕێوهبهری ڕاهێنان و گهشهپێدان) لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڕونامەى کۆمپانیاکەیان پێشکەش کرا، لەبەرانبەر بەشداریکردنیان لە خولێکى چوار هەفتەیی.
لەماوەى خولەکەدا، فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەشێکى پراکتیکى مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەى کارەکانى کۆمپانیاکانی پەیوەندیی و چۆنیەتى کار کردن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانیان پێکرا، فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەشێوەیەکى چالاکانە بەشداریان کرد و، ئەزمونێکى نوێیان خستەسەر ئەزمونى فێربون و ڕاهێنان و ئاشنابون بەژینگەى کارکردنیان لە داهاتودا.