گروپێکى نوێى فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن بەرەو پۆڵندا بەرێکەوتن
دوو فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا بەرەو ئەو وڵاتە بەرێکەوتن
لە بەردەوامى کارە هاوبەشەکان زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا و، بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی فێرخوازان؛ هاوکات لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆی وۆچ (University of Lodz) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، ئێوارەى ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢١/٢/٢٠٢٦) گروپێکى نوێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بەرەو ئەو زانکۆیە بەڕێکەوتن.
ئەم گروپە لە دوو فێرخواز پێکدێت، کە بریتین لە (الايهم صلاح الدين باسل) فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى زمانى ئینگلیزى و، (ئەلەند شێرزاد ئيبراهيم) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر ، ئەم گروپەى فێرخوازان هەفتەى ڕابردوو لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پێشوازیکران، بەر لە بەڕێکردنیان لە دانیشتنێکدا کە بە ئامادەبوونى کەسوکاریان بەڕێوەچوو، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک ئامۆژگارى و ڕاسپاردەى زانستى و ئەکادیمى و کۆمەڵایەتى و کەلتور ئاراستەى فێرخوازان کرد. لە ئێستادا ئەم گروپە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە و، واش بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بەپێى پسپۆڕییەکانیان دەست بە کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە بکەن.





