گەشتی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كەرەستەی بیناسازی
بەشی ئەندازیاری شارستانی هەڵسا بە سازدانی گەشتێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم و سێیەم لە ڕێكەوتی 24-4-2019 بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كەرەستەی بیناسازی بە سەرپەرشتی مامۆستا دڵزار بكر قادر.شایانی باسە مەبەست لەم گەشتەدا بۆ ئاشنابوونی قوتابیان بوو بە كەرەستەی نوێی بیناسازی كە لەم سەردەمەدا بەكاردێت